رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە پزیشکان دەکات رێکاری زیاتری خۆپارێزیی بگرنە بەر
توێژینەوەی نوێ لەبارەی مانەوەی ڤایرۆسەکە لە هەوادا دەکرێت
K24- هەولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، چەند رێکارێکی نوێ دەگرێتەوە بەر بۆ کارمەندەکانی ئەمەش دوای ئەوەی چەند توێژینەوەیەک ئاشکرایانکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک دۆخدا، لە هەوادا دەمێنێتەوە.
ماریا کیرخۆڤ، سەرۆکی نەخۆشییە تازە دەرکەوتووەکانی رێکخراوی تەندروسی جیهانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە سەنتەرەکانی چاودێری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسەکە کەمێک زیاتر لە هەوادا دەمێنێتەوە.
راشیگەیاند، زۆر گرنگە پزیشکانی چاودێریکەر، رێکاری زیاتر بگرنەبەر بۆ خۆپارێزییان لە ڤایرۆسەکە.
ئەوەی کە ئایا کۆرۆنا لە هەوادا دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی نەخۆشخستنی خەڵکی، جێگای گومانە هێشتا، بەڵام توێژینەوە نوێکان چەند راستییەکان لەوبارەوە ئاشکرا کردووە.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوانە، ڤایرۆسەکە لە هەوادا لە دوای پژمین و کۆکە دەمێنێتەوە، بەڵام ماوەی مانەوەی دەکەوێتە سەر ئەوەی چەند شێ هەیە و پلەی گەرمی چەندە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ئێمە داوام لە کارمەندان کردووە، ماسکی ئێن 95 بەکاربهێنن، چونکە رێگری لە 95% ئەو تەنۆچکانە دەکات کە لە هەوادا هەن.
CNBC