پیاوێک لە ترسی کۆرۆنا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سەگەکەی دەبات بۆ پیاسە

خۆی کەرەنتینکراوە

K24- هەولێر:

پیاوێک لە وڵاتی قوبڕس، بڕیار دەدات لە رێگای درۆون، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، سەگەکەی ببات بۆ پیاسە، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاووڵاتییەکە ناوی ڤاکیس دێمێتریۆیە و ئەزموونی خۆی لەگەڵ سەگەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە.

لە پۆستێکی ئینستاگرام نووسیویەتی، پێنج رۆژی کەرەنتینەیە، بە سەلامەتی لە ماڵەوە بمێننەوە، بەڵام خۆشحاڵی سەگەکانتان لە بیر مەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، پیاوەکە لە بالکۆنی ماڵەکەی سەگەکەی بردووە بۆ پیاسە و هاوڕێیەکی لە کۆڵانەکە ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە.