ڤیدیۆ: خۆزێ مۆرینهۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خۆبەخشانە کاری دیلیڤەری دەکات
ڤیدیۆ: خۆزێ مۆرینهۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خۆبەخشانە کاری دیلیڤەری دەکات
خۆزێ مۆرینیۆی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی راهێنانەکان، وەکو بەشێک لە کاری خێرخوازیی کاری دیلیڤەری دەکات.
رێکخراوێکی خێرخوازیی بەریتانی کە زیاتر تایبەتە بە کۆمەککردنی کەسانی بەساڵاچوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆزێ مۆرینهۆی بڵاوکردووەتەوە کە خەریکی گواستنەوەی خواردن و کەرەستەی پێویستە بۆ کەسانی بەساڵاچوو.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یارییەکان و راهێنانی تۆتێنهام هۆتسپێرس وەستاون و خۆزێ مۆرینهۆ بێ کار ماوەتەوە، بۆیە سپێشەڵ وەن سوودی لەم دەرفەتە وەرگرتووە و بەشداریی کارێکی خێرخوازیی کردووە کە رێکخراوی (Age UK) کەمپینی ئانفێڵدی راگەیاندووە بۆ ئەوەی کۆمەکی کەسانی بەتەمەن بکەن، کە مۆرینهۆ یەکێکە لە بەشداربووانی ئەم کەمپینە و خۆبەخشانە کاری دیلیڤەری دەکات.