زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی لە سۆران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
یەکەم حاڵەت لە سۆران تۆمار کرا
K24- هەولێر:
کەسێکی تەمەن 47 ساڵ لە سۆران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، یەکەم حاڵەت لەو شارە تۆمار کرا.
پەیامێنری کوردستان24 لە سۆران رایگەیاند، کەسەکە لە ئێران گەڕاوەتەوە و 14 رۆژ کەرەنتین کراوە و سێ کەسی دیکەی ئەندامی خێزانەکەی لەگەڵ بووە.
راشیگەیاند، خۆشبەختانە هیچ کام لەو کەسانەی لەگەڵی بوون، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون.
ئاماژەی بەوەشدا، نەخۆشەکە بۆ هەولێر گواستراوەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.