مەلایەک لە ئێران دەچێتە نەخۆشخانەکان و دەڵێت چارەسەرم لە پەیامبەری ئیسلامەوە بۆ هێناون
یەکێک لە نەخۆشەکان مردووە
K24- هەولێر:
ئاژانسی ئیرنای سەر بە حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، مەلایەك سەردانی ژمارهیهك نەخۆشى کۆرۆنا دەكات و دەرمانێكیان دهداتێ و بهو هۆیهشهوه یهكێك له نهخۆشهكان گیانى لهدهستداوه.
وهك ئاژانسهكه رایگهیاندووه، گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، مەلایەک دەچێتە نەخۆشخانەیەکی باکووری ئێران و بۆنێک دەدات لە لوتی نەخۆشەکانی کۆرۆنا و پێیاندەڵێت بۆنی بکە، ئەمە لە پەیامبەرەوە هاتووە.
یەکێک لەو نەخۆشانە بە ناوی موحسن شەریفی گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسانی ئەمنی ئێران، ناسنامەی مەلاکەیان ئاشکرا كردووە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە.
WATCH: A #coronavirus patient in #Iran, who was given perfume by a Shiite cleric as a cure, has died https://t.co/evVgxgNmpA pic.twitter.com/gxExPuSBYP
— Arab News (@arabnews) March 24, 2020
H.J
ArabNews