جیهان.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا له 400 هەزار نزیک دەبێتەوه

ریزبەندی وڵاتانی گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووه

K24 – هه‌ولێر:

بەپێی دوایین ئامار، رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له جیهان له 395 هەزار کەس تێپەڕیووه و له چەند رۆژی رابردوو ژماره‌ی تووشبووان له‌ ئەوروپا و ئەمەریکا ژمارەیان زۆر بەرزبووەتەوه.

به زیادبوونی ژمارەی تووشبووان له ئیتاڵیا و ئەمەریکا و ئیسپانیا، ئەم سێ وڵاته دوای چین له سەرووی هەموانن، دوای ئەوانیش ئەڵمانیا دێت. ئێرانیش که پێشتر له ریزبەندی سێیەم بوو، ئێستا دوای ئەم وڵاتانه کەوتووه.

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەپێی دوایین ئامار لەم پێنج وڵاته بەمشێوەیەن:

ئیتاڵیا: 63927 کەس

ئەمەریکا: 46163 کەس

ئیسپانیا: 35212 کەس

ئەڵمانیا: 29056 کەس

ئێران: 24811 کەس

دوای ئەمانەش، هەریەک له وڵاتانی فەرەنسا، سویسرا، کۆریای باشوور، بەریتانیا و نەمسا دێن.

ژمارەی مردووانیش بەهۆی کۆرۆنا سەرووی 17 هەزار کەسه و تاکوو ئێستاش نزیکەی 104 هەزار کەس له هەموو جیهان چاکبوونەتەوه.

سەرچاوه: euronews