ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له نیویۆرك گه‌یشته 15 هه‌زار كه‌س
به بێ به‌شداری سوپا ده‌سته‌وه‌ستانین
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنای نوێ له نیویۆرۆك گه‌یشته 15 هه‌زار كه‌س و سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه‌ش بیل دی پلاسیۆ ده‌ڵێت به بێ سوپا ده‌سته‌وه‌ستانین له رێگرتنی په‌تاكه.
هاوكات فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی نیویۆرك ئه‌ندریۆ كوومۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان له ته‌واوی ویلایه‌ته‌كه گه‌یشتووه‌ته 25 هه‌زار و 665 كه‌س و 210 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: له‌و ژماره‌یه 14 هه‌زار و 904 كه‌سیان له ناو شاری نیویۆرك تۆمار كراوون و به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ 2 هه‌زار و 500 حاڵه‌تی دیكه تۆمار كراوون.
هاوكات سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا له توانای هه‌یه رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه بكات و به بێ به‌شداری سوپا ده‌سته‌وه‌ستانین.