لە ترسی کۆرۆنا دوو فڕۆکەوان لە جامی فڕۆکەکە دەچنە دەرەوە

گومان لە کەسێک دەکەن

K24- هەولێر:

دوو فڕۆکەوان لە جامی فڕۆکەکە دەچنە دەرەوە، دوای ئەوەی دەبیستن، گومانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەسێک کراوە لە ناو فڕۆکەکە.

کاتێک فڕۆکەکە گەیشتووەتەوە نیو دێلهی، فڕۆکەوانەکانی کۆمپانیای ئاسیا ئەیر، خۆیان و جانتاکانیان لە فڕۆکەکە دەچنە دەرەوە.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی  ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان 400 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و مەترسییەکان بەردەوام لە زیادبووندان.