ترەمپ لە ترسی پزیشکێک هەڵدێت

پزیشکەکە دەڵێت پلەی گەرمیم بەرزبووە

K24- هەولێر:

لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کاردانەوەیەکی گاڵتە ئامێز بەرامبەر بە پزیشکێک دەکات.

د. دێبۆرا بیرکس، دیپلۆمات لە کۆشکی سپی و پزیشک، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوای لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گاڵتە دەڵێت، کەمێک پلەی گەرمی بەرزبووە.

ترەمپیش خێرا لێی دووردەکەوێتەوە و دۆخێکی پێکەنین ئامێز دروست دەکات.