لە 24 کاتژمێری رابردوو 655 کەس لە ئیسپانیا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
ئیسپانیا دۆخی خراپە
K24- هەولێر:
مردن بەهۆی کۆرۆنا لە ئیسپانیا بۆ چوار هەزار و 89 کەس بەرزبووەوە و لە 24 کاتژمێری رابردوو 655 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بە رێژەی 19% مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە و 56 هەزار و 188 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
تەنها لە مەدریدی پایتەخت 17 هەزار و 166 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیاش کە هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسەکە بووە دەڵێت، سەخترین کاتی ئیسپانیایە لە جەنگی ناوخۆی 1936 بۆ 1939 وێنەی نەبووە.
AFP