له ئه‌ندۆنیزیا ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 87 كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندۆنیزیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 153 حاڵه‌تی توشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و ژماره‌ی توشبووان گه‌یشتووه‌ته 1046 كه‌س.
ئه‌حمه‌د یوریانتۆ، به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندۆنیزیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا ئه‌مڕۆ به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 9 حاڵه‌ت و كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 87 كه‌س.