117 وڵات داوای پێداویستی پزیشكیان له كۆریای باشوور كردووه
ئه‌مه‌ریكا له ریزی پێشه‌وه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی داوایان له كۆریای باشوور كردووه، كه‌رسته و پێداویستی پزیشكیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێ بفرۆشێت، گه‌یشته 117 وڵات و ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له كڕیاره‌كان.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رایگه‌یاند، 30 ده‌وڵه‌ت داوای كه‌رسته‌ی پزیشكیان كردووه، 30 ده‌وڵه‌تیش داوای پشتیوانی مرۆییان كردووه، هه‌روه‌ها 20 ده‌وڵه‌تیش داوایان كردووه، كه‌رسته و پێداویستی كه‌ره‌نتینه‌یان بۆ دابین بكه‌ین.
گوتیشی: ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ 36 وڵات‌دا هه‌ماهه‌نگی ته‌ندروستیمان هه‌یه و كۆی ئه‌وانه‌ی داوای پێداویستی پزیشكیان كردووه، 117 وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامێری ده‌ستنیشانكردنی كۆرۆنا ئه‌نجامی باشی به ده‌سته‌وه داوه و له ماوه‌ی ته‌نیا 6 كاتژمێردا توانای ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌یه و له توانایدا هه‌یه 360 هه‌زار پشكنینی پێ بكرێت.
ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌ی ره‌چاوی داوای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات كه له باره‌ی هاوكاریكردنی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاراسته‌ی كۆریای باشووری كردووه.