ڤیدیۆیەکی نوێی هەڵاتنی زیندانیانی سەقز بڵاودەکرێتەوە

ژمارەیان حەفتا کەسە

K24- هەولێر:

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 27ـی ئادار، نزیکەی 70 بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵاتن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەنگاو، ئەو بەندکراوانە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و رەتکردنەوەی داواکەیان بۆ چوونە دەر لە زیندان  لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تێکهەڵچوون و هەڵاتوون.

ئاشکراشکراوە، بەشێک لەو زیندانیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراونەتەوە.