"حكوومەتی عێراق ناتوانێت بوودجە بۆ كۆرۆنا تەرخان بكات"
پڕۆژەیاسای بوودجە عێراق رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكوومەت توانای خەرجكردنی ھیچ بڕە پارەیەكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا نییە.
لیژنەكە جەختی لەوە كردەوە، بەھۆی كۆتایی ھاتنی ساڵی دارایی، حكوومەت ناتوانی پارە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خەرج بكات، لە كاتێكدا كە حكوومەت دەبێت مافی ئەوەی ھەبێت پارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە تەرخان بكات.
لیژنەكە راشیگەیاند، بەپێی یاسایی 1/12 ی ئیدارەی دارایی، بەگوێرەی یاسا رێگە بە حكوومەت دەدرێت تەنیا مووچەی فەرمانبەران خەرج بكات، بەڵام بەھیچ شێوەیەك ناتوانێت پارە بۆ كۆرۆنا تەرخان بكات، باشترین چارەسەر لەم كاتەدا ئەوەیە كە بانك و سەرمایەداران و سێ سەرۆكایەتییەكە پارە كۆبكەنەوە، یاخود چاوەڕێی حكوومەتی نوێ بكەن و بوودجەكە بخەنەڕوو، كە ئەوەش كاتێكی درێژی پێویستە و لە ئەگەری پێكنەھێنانی حكوومەت و رەزامەندی دەربڕین لەسەر رەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بوودجە عێراق رووبەڕووی قەیرانێكی ئابووری قووڵ دەبێتەوە.