ئەمەریكا 100 ھەزار ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد دروست دەكات
ترەمپ: ھاوكاری وڵاتانی دیكەش بكەن
K24 - ھەولێر
ترەمپ رایگەیاند، دەست بە دروستكردنی 100 ھەزار ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد دەكەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئەمەریكا لە ماوەی 100 رۆژدا دەست بە بەرھەمھێنانی 100 ھەزار ئامێری ھەناسەدانی دەستكرد دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش پیتەر نافارۆ راوێژكاری كۆشكی سپی راسپاردووە، بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجامبدات.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجیانە لەرێگەی دروستكردنی ئەو 100 ھەزار ئامێرەوە، پێداویستییەكانی ئەمەریكا پڕبكەنەوە و تەنانەت ھاوكاری وڵاتانی دیكەش بكەن، چونكە رەنگە ئەمەریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی بەو بڕە زۆرە نەبێت، بەو جۆرەش دەتوانێت یارمەتی ئەو وڵاتانە بدات كە پێویستیان بە ئامێری ھەناسەدان ھەیە.