ھێزەكانی ئەمەریكا لە سەربازگەی K1 دەكشێنەوە
ئێستا 300 سەربازی ئەمەریكا لەو سەربازگەن
K24 - كەركووك
سۆران كامەران، پەیامنێری كورستان24 لە كەركووك رایگەیاند "ئەمڕۆ ھێزەكانی ئەمەریكا لە سەربازگەی (كەی 1) دەكشێنەوە".
گوتیشی: "بۆ رێوڕەسمی رادەستكردنەوە، شاندێكی سوپای عێراق دێنە سەربازگەكە. جەنەڕاڵی سەرپەرشتیاری ھێزەكانی ئەمەریكا لە سەربازگەی K1 (كەی وەن) رایگەیاند، كە ئەوان 300 سەربازن و لە چوارچێوەی شەڕی داعش ھاتوون و ئێستا بڕیاری كشانەوەیان پێگەیشتووە، بەڵام لە ئاسمانەوە چاودێری كەركووك دەكەن".
بنكەی K1 یەكێكە لە بنكە گەورەكان، لە ماوەی رابردوودا چەند جار لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی عێراق كراوەتە ئامانج.