گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان: له عێراق ده‌مێنینه‌وه
"له هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن"
K24 - بەغدا
مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م سه‌ربازان و كارمه‌ندانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ربازگه‌ی (كه‌ی وه‌ن)ی كه‌ركووك ده‌كشێنه‌وه و بنكه‌كه و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیشی راده‌ستی هێزەکانی عێراقی ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌یان له ژماره‌یه‌ك له بنكه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق ده‌مێنێته‌وه و له هاوكاریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
مایڵز كاگینز، بە كوردستان24ی گوت: "دوو ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر، حكوومه‌تی عێراقی، سه‌ركه‌وتنی عێراقی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش به‌هۆی رۆڵی هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه بوو كه توانیان ناوچه‌كانی وه‌كو مووسڵ و باشووری كه‌ركووك له‌ده‌ست داعش پاك بكه‌نه‌وه. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بۆ چه‌ندین مانگه سه‌رقاڵی كێشانی پلانێكه ژماره‌یه‌ك له‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی تێدایه‌تی، راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی بكاته‌وه".
گوتیشی: "له بنكه‌ی سه‌ربازی (كه‌ی وەن) له كه‌ركووكیش كه نزیكه‌ی 300 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی هاوپه‌یمانانی تێدایه ئه‌و بنكه‌یه چۆڵ ده‌كه‌ن و له‌وێ نامێنن. سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی نێو كه‌مپه‌كه‌ش كه بایی نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلاره راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی عێراق. به‌تایبه‌تی له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای حه‌مرین و چیای قه‌ره‌چووغ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا. تاوه‌كو دڵنیابین له‌وه‌ی جارێكی دیكه داعش نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه".