یۆنان.. له 24 كاتژمێری رابردوودا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
(95) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یۆنان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، (95) كه‌س له (24) كاتژمێری رابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون و (6) كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یۆنان، "سۆتیریس سیۆدراس" رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان له ناوچه‌ی "ئاتیكا"ی "ئه‌ثینا"ی پایته‌خت تۆمار كراوون و كۆی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (1) هه‌زار و (156) كه‌س.
روونیشیكرده‌وه، (69) كه‌س له ژێر چاودێری ورددان و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردیان بۆ دانراوه و ئه‌و (6) كه‌سه‌ی گیانیشیان له‌ده‌ستداوه ناوه‌ندی رێژه‌یی ته‌مه‌نیان (71) ساڵ بووه.