زانست سه‌لماندوویه‌تی" هاتووچۆ مه‌كه‌ن"
رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوون و هاتووچۆ تووشبوونه چه‌نده؟
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا سارس-2، وه‌ك تارمایی وایه، چونكه 86%ی ئه‌وانه‌ی تووشده‌بن له كاتی هاتووچۆ و سه‌ردان و چوونه ده‌ره‌وه تووش ده‌بن، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن.
رۆژنامه‌ی نیوزویك، توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه له هه‌ر حه‌وت كه‌سی تووشبوو له چین به ڤایرۆسه‌كه، شه‌ش تووشبوویان كه ده‌كاته 86%، له‌كاتی هاتووچۆكردن و چوونه ده‌ره‌وه تووشبوون. به‌ر له‌وه‌ی حكومه‌تی چین رێكاره‌كانی به‌ربه‌ستی هاتووچۆ پیاده بكات.
به گوێره‌ی گوته‌ی جێفری شامان، ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه له كۆلیژی میلمان له زانكۆی كۆلۆمبیا، ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌ی تووشبوون و مردن له پێش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له شاری وۆهان – كه‌رتی هێبی زۆر جیاواز بوو.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندوویانه به‌شی زۆری تووشبووان بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆیان بكه‌ن ڤایرۆسەكه پێكاونی و ته‌نیا له‌رزێكی كه‌میان هه‌بووه. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن له دوای قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌وه، ژمارەی تووشبوون زۆر كه‌متر بۆتەوە.
توێژینه‌وه‌كه هۆكاری ئه‌و رێژه زۆره‌ی تووشبوونی بۆ ئه‌وه گێراوه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك به‌توندی تووشی بووبێت توانیویه‌تی 4-5 كه‌س له ده‌وری خۆی تووش بكات، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به خۆیان بزانن.
بۆیه شامان ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ك زیانی گه‌وره‌ی گیانی و تووشبوونی پێنه‌گات، پێویسته داببڕێت له‌یه‌كتر، ته‌نانه‌ت ناوچه ناوچه دابڕان بكرێت، باشتریشه واته قه‌ده‌غه‌كردنه‌كان كورتكرێته‌وه له ناو شار و شارۆچكه‌كاندا".
كۆرۆنا ڤایرۆس گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ده‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبه‌ی وڵاتی چین.
سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 18ی ئادار 199 هه‌زار و 737 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 7 هه‌زار و 999 كه‌س مردوون، به‌ڵام 82 هه‌زاریش چاكبوونه‌ته‌وه.