ترەمپ: یەک دۆلار بۆ هاری و مێگان نادەم
سەرۆکی ئەمەریکا باس لە بنەماڵەی شاهانە دەکات
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا پارەی پاراستنی هاری و مێگان، ئەندامانی پێشووی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا، لە ئەمەریکا نادات.
لە تویتێکدا ترەمپ رایگەیاند، دەوترێت هاری و مێگان لە کەنەداوە هاتوون بۆ ئەمەریکا.
راشیگەیاند، من هاوڕێیەکی شاژن و شانشینی یەکگرتووی بەریتانیام، بەڵام دەبێت هاری و مێگان خۆیان پارە بدەن.
لای خۆیانەوە، هاری و مێگان رایانگەیاند، ئەوان هیچ نیازێکی وایان نەبووە، داوا لە ئەمەریکا بکەن پارەیان بۆ بدات.
شازادە هاری و مێگانی هاوسەری، بڕیاریاندا لە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا جیا ببنەوە و بچنە کەنەدا بژین، ئەمەش لە ئاستی بەریتانیا و جیهان، دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئێستا ئەو دوو هاوژینە، گەڕاونەتەوە لۆس ئانجلس، ئەو شوێنەی پێشتر مێگان لەگەڵ دایکی تیایدا دەژیا.
BBC