هۆشداری لەبارەی بەهای دیناری عێراقی دەدرێت

"لەم ئەگەرە بەهاکەی دادەبەزێت"

K24 - ھەولێر

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ھۆشداری دەدات، دراوی عێراق بەھای خۆی لەدەست بدات.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق پەنا بباتە بەر بژاردەی چاپكردنی پارە، ئەوە دیناری عێراقی بەھای خۆی لەدەست دەدات.

ھەروەھا دابەزینی نرخی نەوت، دەبێتە ھۆكارێك تا عێراق بیر لە بژاردەی چاپكردنی پارە بكات، بەڵام ئەو ھەنگاوە پێویستی بە پلانێكی نەختینەیی پتەو ھەیە، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە بەھای دیناری عێراق لە داڕمان یانیش ھەڵاوسان بپارێزرێت.

ئاماژەی بەوەشكراوە ، ئەو بژاردەیە تەنیا لە كاتێكدا ده‌كرێ پەنای بۆ ببردرێت، كە حكوومه‌ت توانای دابینكردنی مووچەی نەمێنی،چونكە ئەو داھاتەی لە نەوتدا دەمێنێت تەنیا دەتوانرێت 50% مووچەی پێ دابین بكرێت، به‌ڵام عێراق پێویستی بە سەرچاوەیەكی دیكەیە بۆ ئەوەی ئەو كێشەیەی پێ چارەسەر بكات.