کۆرۆنا قەیرانی ئابووری تورکیا قووڵتر دەکاتەوە
پێشبینی دەكرێت بێكاری لە توركیا بگاتە 11 مليۆن كەس
K24 - ھەولێر
دوای خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆرنا، گورزی گەورە بەر ئابووری توركیا دەكەوێت.
بەگوێرەی ئاژانسی بۆڵد میدیای توركی، لە ئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشبینی دەكرێت بێكاری لە توركیا بگاتە 11 مليۆن كەس.
سەبارەت بە بەھای دۆلاری بەرامبەر بە لیرەی توركی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. پێشبینی دەكرێت تا مانگی داھاتوو ھەر دۆلارێكی ئەمەریكی 8 قوروش زیاد ببێتە سەر ئەو ئاستەی كە ئێستا ھەیەتی و ھەروەھا یەدەگی نەختینەی بیانی لە توركیا 7 ملیار دۆلار لەدەستدەدات.
ھاوكات لە ئەگەری روودانی كەمترین كاریگەری لەسەر ئابووری توركیا بەھۆی كۆرۆناوە، ئەوە كەرتی كشتوكاڵ بەتێكڕای خاڵێك، كەرتی پیشەسازی بە 5 خاڵ و بیناسازی 2.5 خاڵ، كەرتی خزمەتگوزاری بە 7 خاڵ، دابەزیون.
ھەروەھا گەشەی ئابووری بەشێوەیەكی گشتی بە 5 خاڵ كەمدەبێتەوە، بەو شێوەیەش ئابووری وڵاتەكە خراپتر دەبێت.