ئەمەریکا بەکارهێنانی دەرمانی دژە مەلاریای بۆ چارەسەکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا پەسەند کرد
لەبەر هەستیاریی و لەناکاویی دۆخەکە بڕیارێکی داوە
K24- هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، بڕیارێکییان بەهۆی بەپەلەیی دۆخەکەوە داوە و دوو دەرمانی دژە مەلاریا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، وەزارەتی تەندروستی ئەمەریکا بڕی 30 ملیۆن دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوین و یەک ملیۆن دەرمانی هلورۆکوین فۆسفاتیان وەرگرووە کە لە رێگای دەمەوە دەدرێت بە نەخۆشەکان و لە شێوەی حەپدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە بەهۆی دۆخە لەناکاوەکەیە و دەبێت لەژێر رێنمایی پزیشک بدرێت بە نەخۆشەکان ئەگەر بێتو تاقیکردنەوەی تاقیگەکان بە هیچ شوێنێک نەگەیشتن.
لە ئێستادا، ئاژانسە فیدراڵییەکانی وەک پەیمانگای تەندروستی نەتەوەیی و دەسەڵاتی گەشە و توێژینەوەی بایۆمێدیکال، پێکەوە کار دەکەن تاوەکو تاقیکردنەوە لە تاقیگەکان ئەنجام بدەن.
ABC News