گەورەترین كارگەی دروستكردنی دەستەوانە پەكی دەكەوێت

پێشبینی دەكرێت دووچاری كورتھێنان ببێتەوە

K24 - ھەولێر

گەورەترین كارگەی دروستكردنی دەستەوانە لە جیھان، بەھۆی زۆری خواسته‌وه‌ لە دابینكردنی بەرھەمەكه‌ی پەكی دەكەوێت.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆمپانیای تۆپ گلۆڤی مالیزی، كە بە گەورەترین كارگەی دروستكردنی دەستەوانە لە جیھان ھەژماردەكرێت، لە دروستكردنی ھەر 5 دەستەوانە، یەكێكیان به‌رهه‌می ئه‌م كۆمپانیایە، پێشبینی دەكرێت بەھۆی بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن ئەوروپا و ئەمەریكا لەسەر ده‌سته‌وانه‌ بەھۆی كۆرۆناوە، ئه‌و كۆمپانیا مالیزییه‌ دووچاری كورتھێنان ببێتەوە.

لیم ویی چای، سەرۆكی جێبەجێكار رایگەیاندووە، لە چەند ھەفتەی رابردوودا، خواستێكی زۆر لەلایەن ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دەستەوانە ھەبووە، كە دوو ھێندەی توانای بەرھەمھێنانی كۆمپانیاكە بووە، بەو پێیەی كۆمپانیاكە دەتوانێت رۆژانە 200 ھەزار دەستەوانە به‌رهه‌مبهێنێت و ئێستاش داواكارییەكان 100% زیادیكردووە، بۆیە ناچار ماوەی رادەستكردنی داواكارییەكان درێژكرایەوە.