په‌رستیارانی تووشبووی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا خۆیان دەکوژن

چەند حاڵەتێک تۆمار کراوە

K24 – هه‌ولێر:

په‌رستیارێکی تەمەن 34 ساڵ بەناوی دانیەلا ترێزی، دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، لە ترسی ئەوەی کەسی دیکە تووش نەکات، خۆی دەکوژێت.

فیدراسیۆنی نیشتمانی پەرستیارانی ئیتاڵیا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئاشکرا کردووە، ترێزی لە نەخۆشخانەی سان گێرادۆ لە شارۆچکەی مۆنزا لە هەرێمی لۆمباردی کە دەکەوێتە باکووری ئیتاڵیا کاری کردووە.

فیدراسیۆنەکە لە بارەی ئەو کارمەندەی دەڵێت، هەریەک لە ئێمە کارێک هەڵدەبژێرین بۆ باشتر بوونی ژیان، بەڵام بەداخەوە، ئێمەی پەرستیاران، هەندێکجار، کارەکەمان ژیانمان خراپ دەکات.

ئاشکراشیکردووە، پەرستیارێکی تر لە ڤینیس بەهۆی هەمان هۆکار خۆی کوشتووە و چەند حاڵەتێکی دیکەش هەن.

پزیشک و پەرستیار و کارمەندانی تەندروستی ئیتاڵیا، بە تایبەت هەرێمی لۆمباردی، لە دۆخێکی خراپدان، جیا لە کاری زۆر و مەترسیدار، لە رووی دەروونییەوە بەهۆی زۆری رێژەی مردن و نەخۆشە لەناکاوەکان، خراپن.

JPost