پانۆرامای نوێترین زانیاری و هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆرۆنا
نوێترین زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان
K24 – هه‌ولێر:
ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی حه‌وت سه‌د هه‌زار كه‌س و له هه‌رێمی كوردستانیش ئاماره‌كان روویان له هه‌ڵكشانه و ژیانی ئابووری و گشتی زۆرێك له وڵاتانی جیهان په‌كی كه‌وتووه. نوێترین هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا به‌م جۆره‌یه:
* وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، (11) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوون.
گوتیشی: له‌و ژماره‌یه، (6) یان له هه‌ڵه‌بجه و (4)یان له سلێمانی و (1)یان له ده‌ربه‌ندیخان بووه.
* ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی (700) هه‌زار كه‌س. وه‌ك ئه‌وه‌ی زانكۆی "جۆنز هۆبكنز" رایگه‌یاندووه.
* به گوێره‌ی نوێترین ئاماره‌كان، (33) هه‌زار و (509) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
* مایك ریان، گه‌وره شاره‌زای فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، به هۆی رێكاره تونده‌كانه‌وه، ره‌وشی ئیتاڵیا به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه ده‌چێت و هێشتاش چاوكراوه‌یی پێویسته بۆ سنوورداركردنی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تاكه له‌سه‌ر به‌ركه‌وتووانی ئیتاڵیا.
* ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئیتاڵیا رایگه‌یاند، (812) حاڵه‌تی نوێی مردن به هۆی كۆرۆنا تۆمار كراوون. كۆی ژماره‌ی مردووان گه‌یشتووه‌ته (11) هه‌زار و (591) كه‌س.
* له ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی میرلاند، بڕیاریدا له كاتژمێر (8:00)ی ئه‌مشه‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ویلایه‌ته‌كه كاری پێ بكرێت و هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، (1400) كه‌س له‌و ویلایه‌ته تووشی كۆرۆنا بوونه.
* ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته (143) هه‌زار و (532) كه‌س و ژماره‌ی مردووان گه‌یشتووه‌ته (2) هه‌زار و (572) كه‌س.
* هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ و هاوتا رووسه‌كه‌ی، ڤلادیمێر پوتن، بۆ تاوتوێكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد و نیگه‌رانیان له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له جیهاندا ده‌ربڕی و باسیشیان له‌وه كردووه، چۆن ده‌توانن هاوكاری یه‌كدی بكه‌ن به ئاراسته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
* ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له راپۆرتێكدا، سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، به هۆی رێككاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیانی زۆر به‌ر ئابووری وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوبه‌ری سندوقه‌كه له ئه‌وروپا، پۆل تۆمسۆن، راشیگه‌یاندووه، هه‌ر مانگێك كارنه‌كردنی كه‌رته تایبه‌ته‌كان ده‌بێته هۆی دابه‌زینی به‌رهه‌می ناوخۆی به رێژه‌ی له سه‌دا سێی كۆی به‌رهه‌می ساڵانه‌ی وڵات.
ئاشكراشیكردووه، ته‌نیا رووسیا و توركیا، كۆی وڵاتانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌وروپا كه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپاش نین، داوای هاوكاری به په‌له‌یان له سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
* له میسر هێزه ئه‌منییه‌كان (1) و (816) كه‌سیان له (24) كاتژمێری رابردوودا ده‌ستگیركردووه، كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان پێشێل كردووه و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوونه.
* وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، له (24) كاتژمێری رابردوودا، (37) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ژماره‌ی مردووان گه‌یشتووه‌ته (168) كه‌س.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند، له شه‌و و رۆژی رابردوودا، (1) هه‌زار و (610) كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (10) هه‌زار و (827) كه‌س.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاش رایگه‌یاند، (39) ناوچه‌ی دانیشتوان له (18) ویلایه‌ت به ته‌واوی كه‌ره‌نتینه كراوون.
* له سعوودییه (6) هاووڵاتی به هۆی سه‌رپێچیكردن و گوێ نه‌دان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا ده‌ستگیركران.
* حكومه‌تی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، له (24) كاتژمێری رابردوودا ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له (63) كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته (66) حاڵه‌ت و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته (6) هه‌زار و (671) كه‌س.
* له به‌غدا رێككاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا توندتر كران و هێزه ئه‌منییه‌كان هۆشداریان دا له پێشێلكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
* حكومه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، له شاری سان پترۆسبۆرگ، كه دووه‌م گه‌وره شاری رووسیایه، بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی خودی جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێویسته هاووڵاتیان له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
* ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو كارخانه‌ی داووده‌رمانی فه‌ره‌نسی "سانۆڤی" و كارخانه‌ی داووده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی "ریجینیرۆن" سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی "كیفزارا"ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی سییه‌كان، كه به هۆی كۆرۆناوه تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
ده‌رزی "كیفزارا" له بنه‌ڕه‌تدا تایبه‌ته به هه‌وكردنی رۆماتۆیدی جومگه و ئه‌و كارگانه تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی سینگ به‌كاری بهێنن.
* نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له بنیامین ناتانیاهۆ و نزیكه‌كانی كه‌ره‌نتینه كراوون و ته‌نانه‌ت پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهۆش كه‌ره‌نتینه كراوه.
به گوێره‌ی بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆی نییه بێته ده‌ره‌وه تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ده‌رنه‌كه‌وێت.
تا ئێستا له ئیسرائیل 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته (4) هه‌زار و (743) كه‌س.
* گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا وایكردووه، ئه‌سته‌م بێت ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر ژیانی گشتی خه‌ڵك سووك بكرێن و پێویسته رێككاره‌كانی خۆپارێزی به‌و په‌ڕی توندییه‌وه جێبه‌جێ بكرێن.
تا ئه‌مڕۆ له ئه‌ڵمانیا (455) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و (57) هه‌زار كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون.
* له رووسیا (302) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته (1) هه‌زار و (836) كه‌س له (71) شار و شارۆچكه‌ی وڵاته‌كه‌دا و تا ئه‌مڕۆ (9) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
* له ئه‌رده‌نیش ئه‌مڕۆ دوو كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته (5) كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (259)