پۆلیسی هیند بە شەق و دار و قامچی لە سەرپێچیکارانی قەدەغەی هاتووچۆ دەدەن
پۆلیسی هیند جیاواز مامەڵە دەکەن
K24 – ههولێر:
پۆلیسی هیند، بە شەق و دار و قامچی، یاسای قەدەغەی هاتووچۆ بەسەر هاووڵاتیاندا دەسەپێنن.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شەمەندەفەر و پاس و هاتووچۆ گشتییەکان لە هیندستان راگیراون .
هاووڵاتیانیش ترسی ئەوەیان هەیە خەڵک خواردن و دەرمانیان نەمێنێت، بەوەی یەک ملیار و 300 ملیۆن کەس لە هیند دەژین و قەدەغەکەش، بۆ ماوەی سێ هەفتە راگەیەندراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ABP، کەسێک کە بۆ کڕینی شیر لە شارۆچکەی سانکرایل چووەتەوە دەرەوە، لە لایەن پۆلیس هێندەی لێدراوە، گیانی لەدەستداوە، بەڵام پۆلیس ئەوە رەتدەکاتەوە.
ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی لێدانی هاووڵاتیان لە لایە پۆلیسی هیندەوە، زۆر بڵاوبووەتەوە و دەیان تەنزی لەسەر دروستکراوە، هەندێکی دیکەش بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی دەزانن.
لە هیند، هەزار و 251 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 32 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.