ئەمەریكا زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار بۆ كەرتی تەندروستی عێراق تەرخان دەكات
پشت بە وەبەرھێنانی درێژخایەن لە كەرتی تەندروستی عێراق دەبەستێت
K24 - ھەولێر
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، واشنتن 15 ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار وەك ھاوكاری لە بوارەكانی تەندروستی و مرۆیی عێراق تەرخاندەكات.
لە بەیاننامەكەدا ھاتووە "ئەو بڕە پارەیە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی تایبەت بە تەندروستی گشتی و گرتنەبەری رێوشوێنەكان لە دەروازە سنوورییەكان و ھەروەھا لە ناوخۆی عێراق خەرجدەكرێت".
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق راشیگەیاند "ئەم ھاوكارییە داراییە پشت بە وەبەرھێنانی درێژخایەن لە كەرتی تەندروستی عێراق دەبەستێت، كە دەگاتە نزیكەی 4 ملیار دۆلار لە بواری تەنیا لە بواری تەندروستیدا".