لەبارەی مووچەی كارمەندانی كەرتی تایبەت داوایەك لە خاوەنكاران دەكرێت
"پێویستە خاوەنکارەکان مووچەی کارمەندەکانیان بدەن"
K24 - ھەولێر
عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بە كوردستان24ی راگەیاند، پێویستە خاوەنکارەکان مووچەی کارمەندەکانیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشدا "بەھۆی ئەوەی ئێستا کوردستان بە بارودۆخێکى مرۆیى نهخوازراو تێدەپەرێت و زۆربەى کارمەندانى کەرتى تایبەت بێکار لەماڵەوە دانیشتوون، داوا لەسەرجەم خاوەنکارهكان دەکات، پاڵپشت بە هەردوو بڕگەکانى ماددەى 65 لە یاساى کار ژمارە 71ى ساڵى 1987، مووچەى کرێکارەکانیان خەرج بکەن، ئەمەش دەبێتە کارێکى باش بۆ دەستگیرۆیى کرێکاران و بەردەوامى دەستەبەرکردنى کرێکاران لە بەرێوەبەراتیەکانى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى هەولێر، سلێمانى و دهۆک، کە زامنکردنى مافى ژیان و پاشە رۆژى کرێکار و خانەوادەکانیانە".
هەروەها پرۆسەیەکى بەمەدەنیکردن و پارێزگاریکردنى مافە لە کوردستانى، چونکە کەرەنتینکردنى کرێکاران لەماڵەوە بۆ پاراستنى خاوەنکاریشە، بە خانەوادە و هەموو کەسوکارەکانیەوە، نەک تەنیا بۆ خودی کرێکارەکان.