دیلێکی هەڵاتووی کۆریای باکوور باس لە ترسناکی زیندانەکەی دەکات
بزانە تەرمی مردووەکانیان بۆچی بەکارهێناوە؟
K24 – ههولێر:
دیلێکی پێشووی سیاسی کۆریای باکوور ئاشکرایکرد، کۆریای باکوور تەرمی دیلە سیاسییەکان وەک پیتێنەری دانەوێڵەی زیندانەکان بەکار دەهێنێت.
ئەو دیلە کە خۆی بە ناوی خوازراوی کیم ئیل سون ناساندووە، توانیویەتی لە ئۆردوگای زۆرەملێی کایچۆن کە دەکەوێتە باکووری پیۆنگیانگ رابکات.
پاسەوانەکان گووتویانە، لەبەر ئەوەی ناوچەکە شاخاوییە، گەورەکردنی دانەوێڵە سەختە بۆیە تەرمی زیندانییەکان بەکاردەهێنن. رۆژێک منداڵێک لە ناوچەکە میزی کردووە، لاشەیەکی بینیوە کە بەباشی نەشاردرابووەوە.
ئەو دیلە توانی لەو زیندانە هەڵبێت و بچێت بۆ کۆریای باشوور، لەوێ باسی لە ترسناکی زیندانەکانی کۆریای باکووری کردووە و نەتەوە یەکگرتووەکانی لێ ئاگادار کردووەتەوە.
ئەو رایگەیاندووە، کۆریای باکوور، توندوتیژیەکی کەم وێنە بەکار دەهێنێت تاوەکو خەڵکەکە بیر لە هیچ کاردانەوەیەک نەکەن، ئەوان گۆڕی بە کۆمەڵ دروست دەکەن و تەرمی دەیان زیندانیی تێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە زەوییەکانیان، کەلەرم و سپێناخ بەرهەم دەهێنن و دەیدەن بە خێزانی پاسەوانەکان.
پێشتریش، زیندانییەکی دیکە بە لیژنەی مافەکانی مرۆڤی ئەمەریکای گوتبوو، لەو زیندانە، زیندانیان لە رۆژێکدا 18 کاتژمێر کاریان دەکرد و مشکی زیندووشیان وەک سزا بۆ خواردن پێدەدان.
جیا لەوەش، بۆ هەر 300 کەسێک، یەک تەوالێتیان هەیە.
The Daily Mail