له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به هۆی كۆرۆنا گه‌یشته سه‌رووی 6 هه‌زار كه‌س
زیاتر له 210 هه‌زار كه‌س په‌تاكه‌ی گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
زانكۆی جۆنز هۆبكنز، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته سه‌رووی 6 هه‌زار كه‌س.
به گوێره‌ی ئاماری ئه‌و زانكۆیه، تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (3ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته 6 هه‌زار و 285 كه‌س.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین زیانیان به هۆی كۆرۆناوه به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 210 هه‌زار كه‌س.