نرخی قاوە بەرز دەبێتەوە
خواست بۆ كڕینی قاوە زیادیكردووە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەھۆی مەترسییەكانی كۆرۆنا و زۆری خواست لهسهری، پێشبینی دەكرێت نرخی قاوه بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە.
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، ھاوردەكاران لە ناوخۆی وڵاتانی بهرههمهێنی قاوه، پێشوەختە داوای قاوەیان كردووە بۆ ئەوەی دووچاری كهمبوونهوهی له بازاڕ نهبنهوه، چونكە نرخەكان بەھۆی زیادبوونی خواست، لە بەرزبوونەوەی بەردەوامە.
لە بەرازیل نرخی قاوه نزیكەی 85 جونەیھی ئەستەرلینی زیادیكردووە.
4 وڵات لە جیھاندا لە بەرھەمھێنانی قاوە پێشەنگن، ئەوانەش بەرازیل، ڤییەتنام، كۆلۆمبیا،ھیندۆراسە.