نه‌جلا ورده‌كاری په‌یوه‌ندی خۆی و قه‌زافی ده‌گێڕێته‌وه
قه‌زافی دووشه‌ممان و پێنجشه‌مان به‌ڕۆژوو ده‌بوو
K24 – هه‌ولێر:
كچه هونه‌رمه‌ندی تونسی، نه‌جلا، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا چه‌ند باسێكی له باره‌ی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆچكردووی لیبیا، موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ئاشكرا كرد.
نه‌جلا نه‌یشارده‌وه، كه شانازی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌زافی ده‌كات. گوتی: قه‌زافی دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به‌ڕۆژوو ده‌بوو. ئه‌و مه‌ی نه‌ده‌خوارده‌وه و زۆر حه‌زی له جگه‌ره كێشانیش نه‌بوو.
نه‌جلا ره‌تیشكرده‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نادرووستی له‌گه‌ڵ قه‌زافی هه‌بووبێت. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: هه‌ر جارێك یه‌كترمان بینیبێت، ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی قه‌زافی هه‌موو ئاماده بوون. هه‌میشه قه‌زافی ده‌یوت چیت پێویسته هاوكارت ده‌بین. ته‌نانه‌ت خه‌رجی زۆری دوو كلیپیشی بۆ دابین كردم، كه له لوبنان به‌رهه‌مم هێنان.