ئەم جۆرە باڵندەیە لە نزیک تیمساحەکان هێلانە دروست دەکەن
هاوڕێیەتییەکی سەیری نێوان دوو ئاژەڵ
K24 – ههولێر:
باڵندەی دیککۆپس (Dikkops) بە یەکێک لە چاو نەترسترین باڵندەکانی جیهان هەژمار دەکرێت، لەبەر ئەوەی بۆ پاراستنی هێلکەکانیان رووبەڕووی مارمێلکە گەورەکان دەبنەوە.
قەبارەی ئەم باڵندەیە بچووکە، بەڵام بۆ رووبەڕووبوونەوەی مارمێلکەکان سڵ ناکەنەوە.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، کاتێک تیمساحەکان ئاگاداری هێرشن بۆ سەر هێلانەی ئەمجۆرە باڵندەیە، دەچن بۆ هاوکارییان و هێلکە دزەکان راو دەنێن.
ئەو جۆرە باڵندەیە لە ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا دەژی و درێژییەکەی 45 سانتیمەترە.
BBC