بوک و زاوایەک بەهۆی ئاهەنگگێڕان و پێشێلکردنی قەدەغەی هاتووچۆ دەستگیر کران

لە باشووری ئەفریقا بووک و زاوایەک ئاهەنگ دەگێڕن

K24 – هه‌ولێر:

بووک و زاوایەک، بە 40 میوانی ئاهەنگەکەیان، لە باشووری ئەفریقا دەستگیرکران. ئەمەش دوای ئەوەی سەرپێچی قەدەغەی هاتووچۆیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.

جابولانی زولوی زاوا لە ماڵەکەی ئاهەنگێکی رێکخستبوو، تاوەکو رۆژی هاوسەرگیریی لەگەڵ نۆمزاندازۆ لەگەڵ هاوڕێ و خزمەکانیان بگێڕن، بەڵام پۆلیس بە ماسک و تەفەنگەوە، دەستگیریی کردن.

ماوەی دوو هەفتەیە لە باشووری ئەفریقا، قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە چونکە زیاد لە هەزار و 600 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 11 کەسیش گیانی لەدەستداوە.