کۆرۆنا گۆڕانکارییەکی بەپەلەی بە واتسئەپ کرد

گۆڕانکاری لە ناردنی نامە کرا

K24 – هه‌ولێر:

بەرنامەی واتسئەپ ناردنەوەی نامە (Forward message)ـی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنووردار کرد.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناردنەوەی نامە زیادی کردووە، بە جۆرێک هەندێک زانیاری لە ماوەیەکی کەم بە هەزاران جار دەنێردرێن کە هەندێکجار ئەم زانیارییە هەڵەن و زیانیان بۆ رێکارەکانی دژ بە کۆرۆنا هەیە.

ئەمەش وایکردووە، کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەنداریی واتسئەپ دەکات، ناردنەوەی نامەی بەکۆمەڵ رابگرێت، واتە لە یەک کاتدا دەتوانیت تەنها نامەکە بۆ یەک کەس forward بکەی.

ئەمەش دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداریی دا لە بڵاوبوونەوەی زانیاری ناڕاست لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییەکان.

DW