نیو سه‌ده به‌یه‌كه‌وه ژیان و به یه‌كه‌وه‌ش مردن
كۆرۆنا به 6 خووله‌ك لێكی كردن
K24 - هه‌ولێر:
دوو هاوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی، دوای نزیكه‌ی نیو سه‌ده ژیانی هاوسه‌رگیری و به یه‌كه‌وه ژیان، به‌ڵام به هۆی كۆرۆنا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست دا و جیاوازی كاتی مردنه‌كه‌شیان ته‌نیا 6 خووله‌ك بوو.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره تا كۆتایی ته‌مه‌نیان هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كبوون، تا ئه‌و كاته‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی مسیسیپی ئه‌مه‌ریكا، گیانیان له‌ده‌ستدا، ماوه‌ی نێوانیشیان ته‌نیا 6 خووله‌ك بوو.
جێری و فرانسیس ویلیامسن، ته‌مه‌نیان 72 ساڵ بوو، له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، ئه‌وكاته‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو گه‌شتی ده‌ریاییان كردووه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره ماوه‌ی 50 ساڵ به‌یه‌كه‌وه بوونه و به‌رده‌وام گه‌شتی ده‌ریاییان ئه‌نجامداوه، به‌شێوه‌یه‌ك ساڵ هه‌بووه 20 جار گه‌شتیان كردووه.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی "فۆكس نیوز" دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوه و پۆزه‌تیڤ بووه، له نه‌خۆشخانه‌ی میمیۆریال له گۆلفپۆرت خراونه‌ته ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، به‌ڵام نه‌توانرا ژیانیان رزگار بكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه، كاتێك كه‌سوكاری ئه‌و دوو هاوسه‌ره له نه‌خۆشییه‌كه‌یان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، به شتێكی ئاسایی وه‌ریانگرتووه، چونكه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌هه‌ر گه‌شتێك پێكه‌وه ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشكه‌وتوون.
تا ئێستا دیار نییه ئه‌و دوو هاوسه‌ره له كام گه‌شت تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوونه و له چ شوێنێك گه‌ڕابوونه‌وه.
سه‌رچاوه: نیویۆرك پۆست