ئەوەی ئەم ڤاکسینەی بەکارهێنابێت مەترسی مردنی بە کۆرۆنا شەش جار کەمترە

لە عێراقیش ئەو ڤاکسینە لە منداڵان دەدرێت

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی داتاکان، لەو وڵاتانەی ڤاکسینی سیل BCG بەکارهاتوون و هاووڵاتیانان پێ کوتراوە، مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا، شەش جار کەمترە لەو وڵاتانەی ئەو پێکوتەیەی تێدا بەکار نەهاتووە.

نزیکەی سەدەیەکە، ڤاکسینی سیل دۆزراوەتەوە، کە دژی هەوکردنی سییەکانە و رێگری لە جۆرە بەکتریایەک دەکات، سییەکان پەک بخات.

سایتی پزیشکی MedRxivـی ئەمەریکی توێژینەوەیەکی کردووە و تیایدا دەریخستووە، پێکوتەکە سوودی بۆ ئەو کەسانە هەیە تووشی کۆرۆنا بوون و بە دواداچوونی زیاتریش لەوبارەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژینەوەکەیان بۆیە ئەنجامداوە چونکە ئاماری مردن لە نێوان هەندێک لە وڵاتان جیاوازییەکی زۆری هەیە.

لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا، منداڵان لە تەمەنی 10 تا 14 ساڵ لە ساڵی 1953 تا 2005 ئەو پێکوتەیان بۆ بەکارهێنراوە.

ئەو کەسانەشی پێکوتەکە بەکاردەهێنن، تا 60 ساڵ ئەو دژە بەکتریایە لەناویان چالاک دەبێت.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی تاوەکو ئەمڕۆش، ئەو پێکوتەیە بەکاردەهێنێت، بەڵام لە هەندێک وڵاتی ئەوروپا بەکارنەهاتووە، لە ئەمەریکاش، بەگوێرەی رێنمایی و پێویستیی پێکوتەکە لە خەڵک دەدرێت.

رەنگەی قاوەی کاڵ، ئەوانەن تاکو ئەمڕۆش ڤاکسینەکە بەکاردەهێنن   رەنگی قاوەیی تۆخ، ئەوانەن کە بەگوێرەی پێویستیی بەکاردێت   رەنگی مۆر: ڤاکسینەکەیان تێدا بەکارنەهاتووە  رەنگی سپی: زانیارییان لەبارەوە نییە
رەنگەی قاوەی کاڵ، ئەوانەن تاکو ئەمڕۆش ڤاکسینەکە بەکاردەهێنن رەنگی قاوەیی تۆخ، ئەوانەن کە بەگوێرەی پێویستیی بەکاردێت رەنگی مۆر: ڤاکسینەکەیان تێدا بەکارنەهاتووە رەنگی سپی: زانیارییان لەبارەوە نییە

The Telegraph