دوو میسریی داوای قه‌ره‌بوو له چین ده‌كه‌ن
"چین كه‌مته‌رخه‌م بووه و جیهانی له ڤایرۆسه‌كه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه"
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دوو پارێزه‌ری میسری داوایه‌كی یاسایی رووبه‌رووی شی چین پینگ-ی سه‌رۆكی چین ده‌كه‌نه‌وه و داواده‌كه‌ن كه چین بڕی 10 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی میسر بكاته‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له میسر.
محه‌مه‌د ته‌لعه‌ت و عه‌مر به‌یومی داواكه‌یان له رێگه‌ی باڵیۆزی چین-ه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی چین ده‌كه‌ن، ته‌لعه‌ت له لێدوانێكدا بۆ گاردیان دواوه و به‌رپرسیارێتی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌خاته ئه‌ستۆی چین و دووپاتیده‌كاته‌وه كه ڤایرۆسی چینی به ملیار دۆلار زیانی به میسر گه‌یاندووه.
گوتیشی: "ئه‌م تۆمه‌تانه بۆ كه‌مته‌رخه‌می چین ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هیچ رێوشوێنێكی نه‌گرته‌به‌ر بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی جیهان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019".
ئه‌م دوو پارێزه‌ره، خه‌ڵكی شاری زفتی پارێزگای غه‌ربییه‌ی باشووری قاهیره‌ن، له داواكه‌یاندا ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو به‌هۆی داخستنی سنووره‌كان و وه‌ستاندنی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی میسر، داخستنی ته‌واوی دوكان و بازاڕه‌كان، زیانی گه‌وره به‌ر ئابووری میسر كه‌وتووه و بووه‌ته هۆی په‌كخستنی مووچه و كاركردنی به‌شی زۆری خه‌ڵكی وڵاته‌كه و خه‌ریكه پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌كات.
ئه‌و دوو پارێزه‌ره باس له‌وه‌شده‌كه‌ن سه‌دان منداڵ و خێزان له میسر برسی و بێ پاره بووه به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنی كهرهنتێنهی كه حكومه‌ت گرتوویه‌تییه به‌ر ئه‌وه‌ش له‌پێناوی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیاندایه.
تا رۆژی 9ی نیسان له میسر هه‌زار و 560 حاڵه‌تی كۆرۆنا ڤایرۆس تۆمار كراوه و 103 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون.