منداڵێكی ژاپۆنی په‌یامێك له باره‌ی خۆپارێزی له كۆرۆنا ئاراسته‌ی كوردستان ده‌كات
هاوڕێی منداڵێكی هه‌ولێره
K24 - هه‌ولێر:
منداڵە راگەیاندنکارێکی ژاپۆنی کە ھاوڕێی منداڵێکی ھەولێرە پەیامێک لە بارەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی بۆ کوردستان دەنێرێت و تێیدا داوا ده‌كات هه‌مووان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و خۆیان بپارێزن.
ئه‌و كچه ژاپۆنیه ناوی سانایه و له راگه‌یاندنی به‌شی منداڵانی پارێزگای ئۆكایامای ژاپۆنه و هاوڕێی منداڵێكی هه‌ولێره، له رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی كوردستان كردووه.
له قسه‌كانیدا سانای ژاپۆنی ده‌ڵێت: "گشت دنیا به هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه به كاتێكی سه‌خت تێده‌په‌ڕێت، ژاپۆنیش وه‌ك گشت وڵاتان تووشبووی كۆرۆنای هه‌یه، ئه‌و شوێنه‌ی من تێیدا ده‌ژیم به هه‌مان شێوه هه‌ندێك كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه، به‌ڵام من زۆر ئاگاداری خۆمم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئێوه‌ش وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان زۆر ئاگاداری ئه‌م په‌تایه بن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، وه‌رن با پێكه‌وه ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان بده‌ین تاكو به‌سه‌ر ئه‌م په‌تایه سه‌ركه‌وین".