سەرنشینانی کەشتییەک لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆیان فڕێدەدەنە ناو دەریاوە

سێ کەس گومانی تووشبوونیان لێکراوە

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەوەی سەرنشینانی کەشتییەک لە ئیندەنووسیا گومانی بوونی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، هەندێکیان خۆیان فڕێدەدەنە ناو دەریاوە.

تەنانەت هەندێک کەس، بەلەمی فریاگوزاریی بەکاردەهێنن تاوەکو خۆیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە رزگار بکەن.

لە ئێستادا ئەو کەشتییە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکان راگیراوە و پشکنینی بۆ دەکرێت بەوەی گومان دەکرێت، سێ لە کەشتیوانەکان، لە مالیزیا تووشی ڤایرۆسەکە بووبوون.

Daily Mail