له زیندانێكی ئه‌مه‌ریكا 450 زیندانیكراو تووشی كۆرۆنا بوون
له گه‌وره‌ترین زیندانی شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌وره‌ترین زیندانی شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا، 450 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا.
به‌رپرسانی زیندانه‌كه‌ی شیكاگۆ، ده‌ڵێن تیمه پزیشكیه‌كان به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنی سامپڵ بۆ پشكنین و به‌هاناوه‌چوونی به‌ركه‌وتووانی ئه‌و ڤایرۆسه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیندانه‌كان بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی جدی له‌سه‌ر ژیانی زیندانیكراوان و هه‌فته‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك چالاكوان داوایانكردبوو، زیندانییه‌كان له تووشبوون به كۆرۆنا بپارێزرێن.
تا ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا 16 هه‌زار و 600 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 463 هه‌زار كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.