تورکیا.. لەسەر خواردن و شتومەک شەڕ لە مارکێتەکان روویدا

کۆرۆنا لە تورکیا لە هەڵکشاندایە

K24 – هه‌ولێر:

لە دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، لە مارکێت و دووکانەکانی تورکیا، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان کڕیاران درووستبوو.

تورکیا بە بەروارد بە وڵاتانی دراوسێی، درەنگ یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، بەڵام بە ماوەیەکی کەم، ژمارەکان زۆر زیادیان کرد.

ئەمەش وایکرد، رێکارەکان تووند بکرێن و قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیندرێت.

لە تورکیا 47 هەزار و 29 کەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و شەش کەسیش چاکبوونەتەوە.

ژمارەی ئەو کەسانەشی کە چاکبوونەتەوە، کەمن و تەنها دوو هەزار و 423 کەس چاکبوونەتەوە.