نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوای دابەزینەکەی دوێنێ
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی بەرزبوونەوەی تۆمار کرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوت دابەزی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە رێژەی 0.8%ـی بەرزبووەوە و بووە 29 دۆلار و 84 سەنت، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، بە رێژەی 6.7% دابەزی.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بە رێژەی 1.9% بەرزبووەوە و بووە 20 دۆلار و 49 سەنت.
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئۆپێک، نەمانی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هۆشدارییەکانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی دەتوانن لە داهاتوو نرخی نەوت بەرزبکەنەوە، بەڵام لە ئێستادا، هیوایەکی ئەوتۆ نییە.
Reuters