پەرستارێک بە گریانەوە دۆخی نەخۆشخانەکانی نیویۆرک ئاشکرا دەکات
"ماندووم لە بینینی ئەو هەموو تەرمە"
K24 – ههولێر:
دنێڵ شمال، پەرستار لە ژووری چاودێری وورد لە نەخۆشانەیەکی نیویۆرک بە گریانەوە باس لە دۆخی خۆی و نەخۆشخانەکەی بەدەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەکات.
ئەو پەرستارە دەڵێت:
ماندووم، ماندووم لە بینینی لاشەی بێ گیان، ماندووم لەوەی هەواڵی ناخۆش بە کەسوکاری نەخۆشەکان بڵێم. خەمبارم بۆ هاوکارە پەرستارەکانم کە ژیانیان لەدەستداوە بەهۆی چاودێریکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا. هەموو جارێک لە دەوام تەواو دەبم، بە درێژایی رێگا و لە ماڵەوە دەگریم. بڕوا ناکەم خەڵک لەوە تێبگات، ئەم کارە چەند فشاری دەروونی هەیە. ئێمەش وەک هەر کەسێکی دیکە هەست و سۆزمان هەیە، ئەوەی کار دەکاتە سەر خەڵک، کاردەکاتە سەر ئێمەش. تکایە ئێستا کاتی ئەوەیە کە خەڵک بەزەیی بۆیەکتر هەبێت، ئەگەر هەست ئەکەیت هەرگیز بەزەییت نەبووە، با ئێستا ئەوەت هەبێت.
دەشڵێت، رۆژانە من 4 بۆ 5 کاتژمێر دەتوانم بخەوم، 13 بۆ 15 کاتژمێر کار دەکەم. من بۆ ئەمە دەڵێم، تا خەڵک تێبگات ئێمەش مرۆڤین و هاوکارمان بن.
تەنها لە نیویۆرکی ئەمەریکا، 203 هەزار و 123 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، 10 هەزارو 834 کەس گیانیان لەدەستداوە.