ساتەوەختی بڕینی دەستی پۆلیسێک لە هیند بڵاودەکرێتەوە

پۆلیس قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندووە و گروپە چەکدارەکان پابەند نین

K24 – هه‌ولێر:

گرتە ڤیدیۆی رووبەڕووبوونەوەی گروپێکی چەکدار و پۆلیس لە هیندستان بڵاودەبێتەوە کە تێیدا، دەستی پۆلیسێک بە ناوی هاریت سینگ دەبڕدرێت.

پۆلیس خاڵێکی پشکنینی داناوە بۆ چەسپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بەڵام ئەو گروپە بە ناوی نیهانگ سیخ، رووبەڕوویان دەبنەوە بەهۆیەوە چەند پۆلیسێک بریندار دەبن و دەستی یەکێکیان دەبڕن.

پۆلیسەکە بە شمشێر، لە مەچەکییەوە، دەستی دەبڕدرێت  و لە گرتە ڤیدیۆکە هاوار و ناڵەی تۆمار کراوە.

پۆلیس لەبارەی رووداوەکە دەڵێت، هێرشبەران دەستگیرکراون و سزا دەدرێت.