دوو کەرکەدەن 24 کاتژمێر بە چەکەوە پاسەوانی دەکرێن

چیرۆکی دواین دوو کەرکەدەن لە کینیا

K24 – هه‌ولێر:

دوو جۆری کەرکەدەن لە جۆری Northern white کە هەردووکیان مێیەن، لە لێواری لەناوچوونن و 24 کاتژمێر بە چەکەوە پاسەوانیان دەکرێت.

لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو، دوو هەزار لەو جۆرە کەرکەدەنە هەبوون، بەڵام بەهۆی راوکردنیان و گرنگی پێنەدانیان، ئێستا تەنها دوو دانەیان ماوەن کە هەردووکیان مێیەن.

دواین نێر لە ساڵی 2018 گیانی لەدەستداوە و ئێستا گۆڕەکەی لە مۆنۆمێنتێکی کینیا لەگەڵ چەند گۆڕێکی دیکەی کەرکەدەنەکان پارێزراون.

جەیمس موێندا، یەکێک لە پارێزەرانی کەرکەدەنەکان دەڵێت، یەک کیلۆ گۆشتی ئەم جۆرە کەرکەدەنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە شەش هەزار و 500 دۆلارە.

زانایان رێگایەکییان دۆزیوەتەوە کە بە vitro fertilization ناسراوە دەتوانرێت رێگا لە لەناوچوونی کەرکەدەنەکان بگرێت، ئەمەش لە رێگای بەکارهێنانی نێری جۆرێکی دیکە لە کەرکەدەن.

بەجۆرێک دەتوانن ساڵانە 30 کەرکەدەنی هاوشێوە بە دونیا بهێنن و لە لەناوچوون رزگاریان بکەن.

لە ئێستادا زانیان قۆناغێکی باشیان بڕیووە و نزیکن لە سەرکەوتن لە پرۆژەکەیان.

BBC