ئەنجێلینا جولیەکەی ئێران ژیانی لە مەترسیدایە

داوای ئازادکردنی دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

فاتیمە خویشوەند، ناسراو بە سەحەر تەبر کە چەندین نەشتگەری ئەنجامدا تاوەکو شێوەی وەکو ئەنجێلینا جولی، ئەستێرەی هۆڵییودی لێبێت، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نازناوی "زۆمبی" لێنرا، لە زینداندایە و رەوشی باش نییە.

ئەو خانمە 22 ساڵە بەهۆی "کفرکردن" و "بە لاڕێدابردن" لە ئێران دەستگیر کراوە. پارێزەرەکەی پێشتر داوای کردبوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئازاد بکرێت، بەڵام رەتکرایەوە.

سەنتەری مافەکانی مرۆڤی ئێران لە ئەمەریکا بڵاویکردەوە، سەحەر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستی تێکچووە و بەرپرسانیش رەتیانکردووەتەوە بە کەفالەت ئازادی بکەن.

ئاشکراشکراوە، سەحەر لە رێگای ئامێری هەناسەدان دەتوانێت هەناسەبدات و دۆخی خراپە.

ساڵی رابردوو، ئەنجێلینا جوولیەکەی ئێران بە تۆمەتی پەیداکردنی پارە بەشێوەی نادروست، بڵاوکردنەوەی کفر و بە لاڕێدابردنی گەنجان، زیندانیی کرا.

مانگی رابردوو، 85 هەزار زیندانیی لە ئێران ئازادکران، بەڵام بڕیارەکە هەموو زیندانیانی نەگرتەوە.

The Daily Mail