چالاکییە ئابوورییەکان لە ئێران دەستپێدەکاتەوە

دەوامی فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە

K24 - ھەولێر

سەرەڕای هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیران، لە شەپۆلێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچەند رۆژی داهاتوودا، بەشێک لە چالاکییە ئابوورییەکان لە تاران جارێکی دیکە دەستپێدەکەنەوە.

بە بڕیاری لیژنەی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە حەسەن روحانی سەرۆک كۆماری ئێران سەرۆکایەتی دەکات، بەشێک لە چالاکییە ئابوورییەکان، کە مەترسی کەمتریان لەسەرە به‌جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان دەستیان بە کارکردەوە.

ھاوكات رۆژی شەممە 18/4/2020 دەوام لە فەرمانگە فەرمییەکان دەستیپێکردەوە، بەڵام کاتی دەوام تاوەکو 2ی دوای نیوەڕۆ کەم کراتەوە، بەڵام کاری یەک لەسەر سێی هاووڵاتییان ئێران نەکراوەتەوە، کە خەڵک تێیاندا کۆدەبنەوە، له‌وانه‌ ئارایشگا، کافێتریا، چێشتخانە، سینەما، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان و چەندی شوێنی دیکە، هەروەھا قوتابخانە و زانکۆکانیش هه‌ر بە داخراوی ماونەتەوە.