یارییەکی پلەیستەیشن5 ئاشکرا دەکرێت
بزانە جیاوازی زۆرە لەگەڵ پلەیستەیشن4
K24 – ههولێر:
لە رێگای بڵاوکردنەوەی ترەیڵەری یاری Bobserver: System Redux، بەشێک لە تواناکانی پلەیستەیشن5 ئاشکرا دەکرێت.
لە تڕەیلەری یارییەکە کە لە ماڵپەڕی یوتیوب بڵاوکراوەتە ئاماژەبەوەکراوە، گرافیکی نوێ و پێشکەوتوو بەکارهێنراوە و بەشێک دەبێت لە نەوەی داهاتوو.
بەمەش، وەک ئەوەی ماڵپەڕی تۆمسگاید بڵاویکردووەتەوە، بەشێک لە تواناکانی پلەی ستەیشن کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم ساڵ بڵاوبکرێتەوە، ئاشکرا کراوە.
لە پلەیستەیشن5، گرافیک و خێرایی، گرنگی زۆری پێدراوە تاوەکو وێنە و جووڵەکان، راستەقینەتر دەربکەون.
لەو یارییەدا، نمایشی 4کەی و 60 ئێف پی ئیس بەکارهاتووە کە پلەیستەیش5 دەتوانێت بەگەڕیبخات.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی5 نرخی نزیکەی 470 دۆلار دەبێت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردنەوەی دواناخات.